به‌خیر بیی تكایه‌ لایك و كۆمینت و موشاره‌كه‌ی بابه‌ته‌كانمان بكه‌

یه‌كه‌م كۆمه‌ڵ كه‌ ده‌چێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌

١٨٧٢ـ عَنْ مُحَمَّدٍ قَالَ: إِمَّا تَفَاخَرُوا، وَإِمَّا تَذَاكَرُوا: الرِّجَالُ فِي الْجَنَّةِ أَكْثَرُ أَمِ النِّسَاءُ؟ فَقَالَ أَبُو هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه): أَوَ لَمْ يَقُلْ أَبُو الْقَاسِمِ (صلی الله عليه وسلم): (إِنَّ أَوَّلَ زُمْرَةٍ تَدْخُلُ الْجَنَّةَ عَلَى صُورَةِ الْقَمَرِ لَيْلَةَ الْبَدْرِ، وَالَّتِي تَلِيهَا عَلَى أَضْوَإِ كَوْكَبٍ دُرِّيّ فِي السَّمَاءِ، لِكُلِّ امْرِئٍ مِنْهُمْ زَوْجَتَانِ اثْنَتَانِ، يُرَى مُخُّ سُوقِهِمَا مِنْ وَرَاءِ اللَّحْمِ، وَمَا فِي الْجَنَّةِ أَعْزَبُ). [بخاري / بدء الخلق/ ٣٠٧٣]
(محمد) ده‌ڵێ:: {خه‌ڵكی} يا شانازيان كرد يا باسيان كرد: ئايا پیاوان له‌به‌هه‌شتا زۆرترن یا ژنان؟ (أبو هریره‌) (خوای لێ ڕازی بێت) وتی: ئه‌ی (أبو القاسم)(صلی الله عليه وسلم) نه‌یفه‌رمووه‌: (یه‌كه‌مین ده‌سته‌ كه‌ ده‌چنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌ له‌سه‌رشێوه‌ی مانگی چوارده‌ن، ده‌سته‌ی دوای ئه‌وانیش له‌سه‌ر شێوه‌ی دره‌خشانترین ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه‌ن له‌ ئاسماندا، هه‌ر پیاوێك له‌وان دوو ژنی هه‌یه‌، مۆخی لاقیان له‌ودیوی گۆشته‌كه‌وه‌ دیاره‌، له‌به‌هه‌شتا ڕه‌به‌ن نییه‌). 
١٨٧٣ـ عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم): (أَوَّلُ زُمْرَةٍ تَدْخُلُ الْجَنَّةَ مِنْ أُمَّتِي عَلَى صُورَةِ الْقَمَرِ لَيْلَةَ الْبَدْرِ، ثُمَّ الَّذِينَ يَلُونَهُمْ عَلَى أَشَدِّ نَجْمٍ فِي السَّمَاءِ إِضَاءَةً، ثُمَّ هُمْ بَعْدَ ذَلِكَ مَنَازِلُ، لَا يَتَغَوَّطُونَ وَلَا يَبُولُونَ، وَلَا يَمْتَخِطُونَ وَلَا يَبْزُقُونَ، أَمْشَاطُهُمُ الذَّهَبُ، وَمَجَامِرُهُمُ الْأَلُوَّةُ، وَرَشْحُهُمُ الْمِسْكُ، أَخْلَاقُهُمْ عَلَى خُلُقِ رَجُلٍ وَاحِدٍ، عَلَى طُولِ أَبِيهِمْ آدَمَ سِتُّونَ ذِرَاعًا). قَالَ ابْنُ أَبِي شَيْبَةَ: (عَلَى خُلُقِ رَجُلٍ). و قَالَ أَبُو كُرَيْبٍ: (عَلَى خَلْقِ رَجُلٍ). و قَالَ ابْنُ أَبِي شَيْبَةَ: (عَلَى صُورَةِ أَبِيهِمْ). [بخاري / بدء الخلق/ ٣٠٧٤]
(أبو هریره‌)(خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (یه‌كه‌مین كۆمه‌ڵ له‌ ئوممه‌تم كه‌ ده‌چنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌، له‌سه‌ر شێوه‌ی مانگی شه‌وی چوارده‌ن، له‌پاشان ئه‌وانه‌ی له‌ دوایانه‌وه‌ دێن له‌سه‌ر شێوه‌ی پرشنگدارترین ئه‌ستێره‌ن له‌ ئاسمانا، ئه‌وانه‌ی دوای ئه‌وانیش چه‌ند پله‌یه‌كن، نه‌میز ده‌كه‌ن و نه‌ پیسایی و، نه‌ چڵمیان هه‌یه‌ و نه‌به‌ڵغه‌م، شانه‌یان له‌ زێڕه‌ و، بخوردانیان دار عوده‌، ئاره‌قیان میسكه‌، خووڕه‌وشتیان یه‌ك خووڕه‌وشته‌ له‌سه‌ر باڵای باوكه‌ ئاده‌میان شه‌ست گه‌زن).  

زانستي زيان

زانستي زيان