باسي فرزبوني زكات
عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ أَنَّ مُعَاذًا قَالَ بَعَثَنِي رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله
عليه وسلم) قَالَ: (إِنَّكَ تَأْتِي قَوْمًا مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ، فَادْعُهُمْ
إِلَى شَهَادَةِ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَأَنِّي رَسُولُ اللَّهِ، فَإِنْ
هُمْ أَطَاعُوا لِذَلِكَ: فَأَعْلِمْهُمْ أَنَّ اللَّهَ افْتَرَضَ عَلَيْهِمْ
خَمْسَ صَلَوَاتٍ فِي كُلِّ يَوْمٍ وَلَيْلَةٍ، فَإِنْ أَطَاعُوا لِذَلِكَ:
فَأَعْلِمْهُمْ أَنَّ اللَّهَ افْتَرَضَ عَلَيْهِمْ صَدَقَةً تُؤْخَذُ مِنْ
أَغْنِيَائِهِمْ فَتُرَدُّ فِي فُقَرَائِهِمْ، فَإِنْ هُمْ أَطَاعُوا لِذَلِكَ:
فَإِيَّاكَ وَكَرَائِمَ أَمْوَالِهِمْ، وَاتَّقِ دَعْوَةَ الْمَظْلُومِ، فَإِنَّهُ
لَيْسَ بَيْنَهَا وَبَيْنَ اللَّهِ حِجَابٌ). [بخاري / الزكاة/ ١٤٢٥]
(ابن عباس) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: (معاذ) وتویه‌تی:
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) به‌ڕێی كردم و فه‌رمووی: (تۆ ده‌گه‌یت به‌كه‌سانێك
له‌خاوه‌ن كتێبه‌كان بانگیان بكه بۆ شایه‌تمان (ان لا اله الا الله وانی رسول
الله). جا ئه‌گه‌ر ئه‌وان ملكه‌چ بوون بۆ ئه‌وه، تێ‌یان بگه‌یه‌نه كه خوا
له‌شه‌وو ڕۆژێكدا پێنج جار نوێژی له‌سه‌ر فه‌رز كردوون، ئه‌گه‌ر ملكه‌چ بوون بۆ
ئه‌وه‌ش، ئه‌وه تێ‌یان بگه‌یه‌نه كه خوا زه‌كاتێكی له‌سه‌ر فه‌رزكردون كه له
ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانیان وه‌رده‌گیرێـت و ده‌درێت به هه‌ژاره‌كانیان، جا ئه‌گه‌ر
ملكه‌چ بوون بۆ ئه‌وه‌ش، ئه‌وه نه‌كه‌یت ماڵه به‌نرخ و گران به‌هاكانیان
لێوه‌ربگریت، خۆشت له نزای سته‌م لێكرا و بپارێزه، چونكه به‌ڕاستی له‌نێوان ئه‌و
و خوای گه‌وره‌دا هیچ په‌رده‌یه‌ك نییه.